American flag flying in the wind
خوێندراوەتەوە: (1.7K)

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەكان ئەو كەسانەیان لە بەغدا دەستگیر كردووە كە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی سەروەریدا سووكایەتییان بە ئاڵای ئەمریكا كردبوو. سەباح نوعمان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر فەرمانی عەلی فالح زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان سەرۆكوەزیرانی عێراق، لایەنە ئەمنییەكان ئەو كەسانەیان دەستگیر كردووە كە لە كاتی نمایشێكی چالاكییەكانی “ڕۆژی سەروەری” لە بەغدا سوكایەتیان بە ئاڵای ئەمریكایان كردبوو. وتەبێژی فەرماندەی گشتی جەختی لەوە كردەوە كە ڕێزگرتن لە هێما و نێردە دیپلۆماسییەكانی وڵاتانی دۆست لە عێراق پابەندییەكی یاسایی و دیپلۆماسییە، و هەر پەلاماردانێك بە توندی لێپرسینەوەی لەسەر دەكرێت. ئەم لێدوانەی نوعمان لە كاتێكدایە كە پێشتر زەیدی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەكە دەركرد و داوای كرد تەواوی ئەو كەسانەی تێوەگلاون بەپێی یاساكانی عێراق و عورفە نێودەوڵەتییەكان ڕووبەڕووی سزای یاسایی بكرێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 246 Today: 1,870 📊 Click Here