عەمید ڕێبوار عەباس بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن‌و گواستنەوەی گەرمیان، بەفەرمانی دادوەری هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ بەتۆمەتی “کەمتەرخەمی لەئەرکدا” دەستگیرکراو بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕاگیرا تا لەلایەن دادگای سەربازییەوە دادگایی بکرێت.
به‌گوێره‌ى ئەو زانیارییانەی دەست کەوتون، ڕۆژی دوشەممە، عەمید ڕێبوار عەباس بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن‌و گواستنەوەی گەرمیان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەی وت، “دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە باڵایەی پۆلیس لەسەر بنەمای مادەی 37 لەیاسای سزادانی عێراقی بوە کە تایبەتە بەکەمتەرخەمیکردن لەڕاپەڕاندنی ئەرکو بەرپرسیارێتییەکاندا”.
بڕیاریشوایه، ناوبراو بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەند بکرێت‌و دواتر لەلایەن دادگای سەربازیی هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆوه دادگایی بکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەی.
هەر به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، ئەگەر هەیە لەدادگا تۆمەتەکەی بەسەردابسەپێنرێتو لەپۆستەکەی دوربخرێتەوە، لەئێستاشدا بەشێوەیەکی کاتیی جێگرەوەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی دەستنیشانکراوە تائەوکاتەی چارەنوسی یاسایی عەمید ڕێبوار یەکلادەبێتەوە؛ یان بەگەڕانەوەی بۆسەر کارەکەی یان دانانی جێگرەوەیەکی هەمیشەیی بۆ پۆستەکەی.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
