خوێندراوەتەوە: (670)

بەهۆی ڕووداوێكەوە لەنێو بنكەیەكی سەربازی لە هەرێمی ئالبێرتا لە كەنەدا ژمارەیەك كەس كوژراون و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون و ئاگرێكی گەورەشی لێ كەوتەوە. بە وتەی دەیڤد مەكگینتی وەزیری بەرگریی كەنەدا، ڕووداوەكە لەنێو بنكەی سەربازیی “وەینڕایت” لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئێدمۆنتۆن ڕووی داوە و بووەتە هۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە كە بەهۆی ڕەشەباوە بە خێرایی لە شوورەی سەربازگەكە دەرچووە و بڵاو بووەتەوە. مەكگینتی دۆخەكەی بە “زۆر هەستیار” وەسف كرد بێ ئەوەی ئاماری فەڕمیی قوربانییەكان ئاشكرا بكات، هاوكات پۆلیسی سوارەی شاهانەی كەنەدا لێكۆڵینەوەی دەست پێكردووە و نەخۆشخانە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە شارۆچكەی وەینڕایت سەرقاڵی چارەسەركردنی بریندارەكان و كەمكردنەوەی زیانەكانن. لای خۆیەوە، مارك كارنی، سەرۆكوەزیرانی كەنەدا ڕووداوەكەی بە “مەترسیدار” ناوبرد و جەختی لە هەماهەنگی تەواوی حكوومەتی فیدڕاڵی لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆ كردەوە. دانیێل سمیت، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی ئالبێرتا ڕووداوەكەی بە دڵتەزێن وەسف كرد. بنكەی “وەینڕایت” بە یەكێك لە چالاكترین ناوەندەكانی مەشقی شەڕ بۆ سەربازانی سوپای كەنەدا دادەنرێت بۆ ئامادەكردنیان بۆ ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكان، هەروەها ناوەندی مەشقی فیرقەی سێیەمی سوپایشی لەخۆ گرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 872 📊 Click Here