سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، 5ی 9ی 2026، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دەزگای خێرخوازیی بەخشین و پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكە، مەڕاسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان لە نەخۆشخانەی بەخشین بەڕێوە چوو. لەو میانەیەدا، دكتۆر ڕۆستەم حەمە زۆراب وەك بەڕێوەبەری نوێ و كارزان تاهیر وەك بەڕێوەبەری كارگێڕیی نەخۆشخانەكە دەستبەكاربوون، هاوكات دكتۆر ڕێبوار حەسەن بەڕێوەبەری پێشووش پۆستی بەڕێوەبەری سێكتەری تەندروستیی دەزگای خێرخوازیی بەخشینی وەرگرت. نەخۆشخانەی بەخشین چەندین ساڵە لە بنكەی سەرەكی لە سلێمانی و لە چەند شار و ناوچەیەكی جیاوازدا خزمەت پێشكەش دەكات. بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەكەش لە سلێمانی بەڵێنی دا كە گۆڕانكارییەكان بە ئاڕاستەی باشتركردنی خزمەتەكان دەبن و باشتر لە جاران خزمەتی نەخۆشان دەكەن.
