بەرەبەیانی ئەمڕۆ
دوشەممە، لەسنوری قەزای پیرمام تاوانێکی ناخهەژێن ئاشکراکرا، کە سەرەتای ڕوداوەکە
بۆ نزیکەی مانگێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کاتێک گەنجێک دایک‌و باوکی دەکوژێتو
بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە ماڵەوە تەرمەکەیان دەشارێتەوە، لەکۆتاییشدا ئەمڕۆ گەنجەکە
هاوڕێیەکی خۆیشی کوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20ى 4ى 2026 دوای ئەوەی لە حاڵەتێکی کوشتن لە شارۆچکەی
پیرمام ئاگادارکراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی (پیرمام)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان،
گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کرد و دەرکەوت کە بریندارێک
و تەرمێک لە شوێنی ڕووداوەکە بوونی هەیە “.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان
تاوانێکی دیکەی پێشتر ئەنجامدراویان دەرخست.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت،” بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی
شارۆچکەی پیرمام، پەڕاوی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە کراوەتەوە و یاسا سەروەر دەبێت
“.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
