دوای ئەوەی یەکێک
لە بریندارەکانی روداوە هاتۆچۆکەی ئەمڕۆی سنوری رانیە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
بڵاوکردەوەو باسی لەوەکرد کە بۆ ماوەی زیاتر لەنیو کاتژمێر لەسەنتەری تیشکی رانیە
چاوەڕێی ئەنجامدانی تیشکی کردوەو سەنتەرەکە هیچ کارمەندێکی لێ نەبوە،
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین دوو کارمەندی سەنتەری تیشکی رانیەی بەتۆمەتی
کەمتەرخەمی سزادا.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی ڕاپەین لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” دوابەدوای بڵاوبونەوەی ئەوگرتە
ڤیدیۆیە کە لەسەر سەنتەری تیشک لەڕانیە بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیمان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لیژنەیەکی
لێکۆڵینەوەی پێکهێنا”.
ئەوەشیخستەڕوو،”دوای
لێکۆڵینەوەی ورد، دەرکەوت سەرەڕای ئەوخزمەتانەی پێشکەشی بریندرەکان کرابوو، بەڵام
لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دوبارەنەبونەوەی ئەو حاڵەتانە، لیژنەکە سزای بۆ
کەمترین کەمتەرخەمی دەرکرد و دوو لەو کارمەندانەی کە بەکەمتەرخەم دیاریکران
سزادران، سزای ئاگادارکردنەوەش ئاراستەی ستافی بەڕێوەبردنی سەنتەرەکە کرا”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی روداوێکی قورسی هاتوچۆ لەنزیک رانیە، چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربون.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
