خوێندراوەتەوە: (89)

چیا نورى نێرى لە بەغداد، ڕایگەیاند ئەمڕۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەڕێوەدەچێت و باسى ناردنى مووچەى هەرێم و داهاتى 120 ملیار دینارەکە دەکرێت. هەفتەى ڕابردوو شاندێکى وەزارەتى دارایی هەرێم سەردانى بەغدادى کرد و باسیان لەوە کرد هەرێم مانگانە ناتوانێت 120 ملیار دینار بۆ بەغداد بنێرێت. نێرى ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەکەیدا باسى 120 ملیار دینارەکەى داهاتى هەرێم و ناردنى مووچە بۆ فەرمانبەرانى هەرێم دەکات. پێشتریش وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ناردنى 120 ملیار دینارەکە، ئەوا ئەوان لە پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم 120 ملیارەکە دەبڕن و پاشان بڕى ئەو پارەیەى کە دەمێنێتەوە بۆ هەرێمى دەنێرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 1,699 📊 Click Here