خوێندراوەتەوە: (520)

خاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكانی وەجبەی سێیەم، كە ژمارەیان 43 هەزار كەسە، بۆ 28ـەمین جار لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. خۆپیشاندەران لە یەكتربڕی ئەلموالەوە بەرەو وەزارەتی دارایی بەڕێكەوتن و داوای كاراكردنی فۆرمی دامەزراندن بەپێی یاساكانی 59 و 67 دەكەن. نوێنەرانی دەرچووان ڕەخنە لە “دەستی دەستی” و پشتگوێخستنی حكومەت دەگرن كە لە ساڵی 2023ـەوە دۆسیەكەیانی ڕاگرتووە، هۆشداریش دەدەن ئەگەر وەڵامی جدییان نەدرێتەوە، لەبەردەم وەزارەتی دارایی مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 2,658 📊 Click Here