خوێندراوەتەوە: (46)

دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا (عەبدوللەتیف سەلەفی) مامۆستای زانکۆو ڕێبەری لایەنی سەلەفی لەهەرێمی کوردستان، بەتەواوی گەیشتە کۆتاییو وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی-ش بڕیاری کۆتاییو یەکلاکەرەوەی لەوبارەیەوە ڕاگهیاند، بهگوێرهى بڕیارهكه، د. ئارام محهمهد قادر ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی پەسەندکردو سزای عەزلکردن (دورخستنەوەی هەمیشەیی) بەسەر ناوبراودا سەپاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، بەفەرمی بڕیاری کۆتاییو یەکلاکەرەوەی لەسەر دۆسیەی لێکۆڵینەوەی زانکۆی سلێمانی دەرکردو سزای عەزلکردنی (دورخستنەوەی هەمیشەیی) بەسەر د.عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا (عەبدوللەتیف سەلەفی)دا سەپاند.

بهگوێرهى فەرمانی وەزاریی ژمارە (1370) کە لەڕۆژى 1ى تهمموزى 2026 واته ئهمڕۆ دهرچوه، بەواژۆی دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانست، بڕیاردرا بەپەسەندکردنی پێشنیازی لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆی سلێمانی بۆ سزادانی ناوبراو. ئەم بڕیارە پاڵپشتە بەم بنەما یاساییو کارگێڕییانە:

نوسراوەکانی زانکۆ: پشتبەستن بەنوسراوی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ژمارە (890/21) لە24ى حوزەیرانی 2026و نوسراوی بەدواداچونی ژمارە (1335) لە28ی حوزەیرانی 2026.
ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنە: پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆی سلێمانی ژمارە (934/28) لەڕۆژى 1ی تەمموزی 2026.
یاسای فەرمانبەران: بڕیارەکە پاڵپشتە بەمادەی (4/ بڕگەی 8و 9) لەیاسای ڕێکوپێکی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (14)ی ساڵی 1991، بهگوێرهى ئەو دەسەڵاتەی بەوەزیر دراوە.

فەرمانە وەزارییەکە بەڕونی دەقەکەی دیاریکردوەو دهڵێت، “پێدانی سزای (العزل ـ واته دورخستنەوەی هەمیشەیی) بە (د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا) مامۆستا لەکۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لەزانکۆی سلێمانی.

ئەو سزایە بەتوندترین سزای کارگێڕیی دادەنرێتو بەگوێرهى یاسا، پهیوەندیی کارکردنی ئەم مامۆستایەو ڕێبەرە سەلەفییە بەتەواویو بەهەمیشەیی لەگەڵ زانکۆی سلێمانیو سەرجەم دامەزراوە گشتییەکانی دیكهى حكومهتدا دەبڕێتو چیدی مافی وانەوتنەوەو دامەزراندنەوەی لەکەرتی گشتیدا نابێت، ئەم بڕیارە دوای تێپەڕبونی چەندین ڕۆژ لەلێکۆڵینەوەی چڕ بەئامادەبونی نوێنەری داواکاری گشتیی لەسەر کەیسی تۆمارە دەنگییەکان بڵاوکرایەوە.

بهگوێرهى زانیارییهكان، لەکاتی بەڕێوەچونی پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکاندا، د. عەبدوللەتیف داوایەکی پێشکەش بەسەرۆکایەتیی زانکۆ کردبوو تا ڕێگەی پێبدرێت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشبکات، بەڵام زانکۆی سلێمانیو وەزارەتی خوێندنی باڵا بەهۆی گرنگیی دۆسیەکەو بۆ پاراستنی ڕێڕەوی یاسا، داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەکەیان بەتەواوی ڕەتکردەوەو پێداگرییانکرد کە دەبێت دۆسیەکە بەسزای کارگێڕی یەکلایی بکرێتەوە.

لەڕوی یاسای خزمەتی شارستانییەوە، سزای دورخستنهوهى ههمیشهیى بەقورسترینو توندترین جۆری سزای کارگێڕیی دادەنرێت، جیاوازیی بنەڕەتیی ئەم سزایە لەگەڵ سزای فەسڵکردندا ئەوەیە کە فەسڵکردن بۆ ماوەیەکی کاتیی دەبێت، بەڵام عەزلکردن بەواتای دورخستنهوهى هەمیشەییو کۆتایی پێهێنانی پهیوەندیی فەرمانبەرە لەگەڵ سەرجەم دامەزراوەو فەرمانگە گشتییەکانی دەوڵەتدا، بەشێوەیەک کە ناوبراو ئیتر چیدیكه مافی دامەزراندنەوە یان وانەوتنەوەی لەچوارچێوەی کەرتی گشتیدا نابێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 2,417 📊 Click Here