خوێندراوەتەوە: (829)

لەلێدوانێکی شۆکهێنەردا
کە تەواوی هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەی هەژاندوە، کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی
ئاشتیی لەگەڵ تورکیا بەرەو داڕمانی یەکجاری دەچێت‌و ئەنكەرە پرۆسەکە تەنها وەک داوێک
بۆ “غافڵگیرکردنو لاوازکردنی کورد” بەکاردەهێنێت، سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى
قه‌ندیلیش زەنگی مەترسی لێدەدات‌و دەڵێت، “تاکە ئامانجی دەوڵەتی تورک چەککردنی
بێ مەرجی ئێمه‌یه‌و هێشتا بەچاوی تیرۆر سەیری دۆسیەکە دەکەن”.

سەبری ئۆک ئەندامی
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکەو یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانى قه‌ندیل لەچاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ ڕۆژنامەی (Avvenire)ی ئیتاڵی، پەردەی لەسەر نیازخراپییەکانی دەسەڵاتی ئەنكەرە
لاداو ده‌ڵێت، “سەره‌ڕای ئەوەی ساڵێک‌و چوار مانگ بەسەر بانگەوازە مێژوییەکەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا تێپەڕیوە، بەڵام تورکیا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نەناوەو تەنها دەیەوێت
لایەنی کوردی تەسلیم بکات”.

ئەم سەرکردە
باڵایەی قه‌ندیل مەرجێکی توند‌و یەکلاکەرەوە دەخاتەسەر مێزی گفتوگۆکان‌و ڕایدەگەیەنێت،
“هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک سەرکەوتوو نابێت ئەگەر ئۆجەلان وەک دانوستانکاری سەرەکی
قبوڵنەکرێتو ستاتۆی کارکردنی ئازادی پێنەدرێت”.

ئۆك بۆ ڕۆژنامه
ئیتاڵیه‌كه ئاماژەی بەوەشکردوه، “هەرچەندە لەئێستادا ئاگربەستێکی دولایەنەی
نافەرمی هەیە، بەڵام سوپای تورکیا لەپشتەوە خەریکی جموجۆڵی سەربازیی‌و چالاکی هەواڵگرییه
لەدژی گەریلا له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان”.

ئەم په‌یامه‌ى
قه‌ندیل لەکاتێکدایە کە پرۆسەکە گەیشتوەتە بنبەستێکی کوشندە؛ چونکە ئەنكەرە سورە لەسەر
چەکدانانی بێ مەرجی پەکەکە، لەبەرامبەریشدا پەکەکە ڕەتیدەکاتەوە پێش دەرکردنی یاسای
فەرمیی، چەک دابنێت، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕونە کە ناوچەکە لەبەردەم گەڕانەوەیەکی مەترسیداردایە
بۆ ناو گێژاوی شەڕو پێکدادانەکان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 2,863 📊 Click Here