خوێندراوەتەوە: (54)

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی دەڵێت “لەدوو چالاكییدا، توانیان دەستبەسەر بڕی (٢٥) هەزار دەنك حەبی هۆشبەر و (٢١) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین (كریستاڵ) لەسنووری شاری سلێمانی بگرن”.

لەچالاكی یەكەمدا لەڕۆژی ٢٠٢٦/٧/١٨لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەشاری سلێمانی دەستگیركران و دەستبەسەر بڕی (٢٥) هەزار دەنك حەبی هۆشبەرگیرا كە بەشێوەی قاچاغ بەمەبەستی ساغكردنەوەی هێنرابووە شاری سلێمانی.

لەچالاكی دووەم: لە ڕۆژی ٢٠٢٦/٧/١٩ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبەسەر بڕی (٢١) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین (كریستاڵ)ی وشك و شل بگرن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٢٥ لەیاسای ماددەهۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ژمارە ١ی سالی ٢٠٢٠ ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 2,396 📊 Click Here