خوێندراوەتەوە: (36)

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ 29ى 8ى 2026 دەستگیرکردنی بکوژی عەمیدهكهی بهغدای راگەیاند. شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شانەی هەڵۆکان لە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بکوژی عەمیدهكهی ڕووداوەکەی دۆرایان دەستگیرکردوە، کە لە باشووری بەغداد بووە”. ئەوەش ڕاگەیەندراوە، دهستگیركردنی ئهو تۆمهتباره دوای ههوڵه تەکنیکی و مەیدانییەکان هات بۆ گهڕان بهدوایدا له دوای رووداوهكهی پێنجشهممهی رابردوو. رۆژی پێنجشهممه 27ى 8ى 2026 تیمێك لە بەغدا لە کاتى جێبەجێکردنی بڕیارێكی لابردنی زێدەڕۆی، پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزێكی ئهمنی و ژمارەیەک لە خاوەن خانووە زێدەڕۆکان لە ناوچەی کەرارە لە گەڕەکی دۆرە دروستبووە. دواتر له پێكدادانهكهدا عەمیدێک كوژراو ئەندامێکی پۆلیسی کەرخی بەغدا و چوار ئەندامی دیکەی پۆلیسی فیدراڵیش برینداربوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 1,337 📊 Click Here