خوێندراوەتەوە: (60)

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق بڕی پابەندییە داراییەكانی سەر كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم تەنها لە نێوخۆی وڵات بە چوار ترلیۆن دینار ڕاگەیاند. بەلیغ ئەبووكەلەل دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراقی ڕایگەیاند: كۆمپانیای كۆڕەك زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناری دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن، هەروەها، دوو ترلیۆنی باج قەرزارە، ئەمە جگە لە یەك ملیار دۆلاری دەرەوەی وڵاتیش. لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا لە پەراوێزی كۆنگرەی دیالۆگی بەغداد، بەلیغ ئەبووكەلەل ڕایشیگەیاند: بەداخەوە ناكۆكییەكان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك گەیشتوونەتە بنبەست. ئەو وتیشی: لە ساڵی 2022ـەوە كۆڕەك هیچ مۆڵەتێكی كاركردنی نییە. بەلیغ ئەبووكەلەل دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق ئاشكرای كرد “هیچ چارەسەرێك بۆ كێشەكانمان لەگەڵ كۆڕەك لەئارادا نییە و دەستمان كردووە بە داخستنی نووسینگەكانی لە بەغداد، چونكە گەیشتووینەتە كۆتاییەكی بنبەست”. وتیشی: ئەم بابەتە تەواو تەكنیكی و پیشەییە و سیاسی نییە، كۆڕەك هەڵەیەكی گەورە دەكات كە بە سیاسیی لێكی دەداتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 1,325 📊 Click Here