خوێندراوەتەوە: (655)

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی حكومه‌تى فیدراڵ کۆببێتەوە بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی گرنگی دارایی‌و بودجە، لەکارنامەی کۆبونەوەکەشدا، پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم‌و دواکەوتنی موچەی سەرۆکایەتییەکانی عێراق لەپێشینەی بابەتەکان دەبن.

سەرباری ئەوەی پێشتر شێروان دوبەردانی پەرلەمانتاری پارتی له‌به‌غدا ڕایگەیاندبوو، نوسراوی ناردنی موچەی هەرێم لەم ڕۆژانەدا واژۆ دەکرێت، بەڵام به‌گوێره‌ى بەدواداچونەکانی ، وەزیری دارایی هیچ بەڵێنێکی فەرمی لەو جۆرەی نەداوە.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست كه‌وتون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فالح سارى وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى فیدراڵ گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەفراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی ڕایگەیاندوه، “تائێستا هیچ بڕیار‌و کاتێکی دیاریکراو بۆ ناردنی موچەی هەرێم نییە”، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا ڕاستەوخۆ پرسیار لەوەزیری دارایی دەکات سەبارەت بەکات‌و ڕێکارەکانی ناردنی موچە، بۆ ئەوەی دواتر بەرچاوڕونی تەواو بدەنە هاوڵاتیانو موچەخۆران.

تەوەرێکی دیکەی سەرەکی کۆبونەوەکە، پرسی دابەشنەکردنی موچەی سەرۆکایەتییەکانی عێراقە کە زیاتر لەپێنج ڕۆژە بەسەر وادەی خۆیدا تێپەڕیوە، لەکاتێکدا پەرلەمانتارەکەی پارتی هۆکاری دواکەوتنەکەی بۆ “نەبونی نەختینەی دارایی” گەڕاندبوەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە.

سەرچاوەکەى ئاشکرایکرد، دواکەوتنەکە پەیوەندیی بەپێداچونەوەی وردی لیستی سەرۆکایەتییەکانەوە هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردودا بەشێکی زۆر لەپەرلەمانتارانو بەرپرسانی باڵا تێوەگلان لەدۆسیەکانی گەندەڵی‌و دزینی ماڵی گشتیی، چاوەڕواندەکرێت وەزارەتی دارایی ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو بەرپرسانە بگرێتەبەرو لیستەکان لەناوی نایاسایی پاک بکاتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 1,262 📊 Click Here