خوێندراوەتەوە: (462)

سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی بە گەشتە فەڕمییە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا كە تێیدا چەندین ڕێككەوتنی ستراتیژیی ئابووری و سەربازیی لەنێوان هەر دوو وڵات واژوو كرا. ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای كرد “عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی بە گشتەكەی ئەمریكا هێناوە و گەڕاوەتەوە بۆ بەغداد دوای ئەوەی لەم سەردانەدا ژمارەیەك كۆبوونەوەی ئەنجام دا و واژوو لەسەر كۆمەڵێك ڕێككەوتن كرا”. لە سەردانەكەیدا، زەیدی لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆ بووەوە و لەسەر هاوبەشییەكی ستراتیژیی گشتگیر ڕێك كەوتن، هەروەها زنجیرەیەك دیداری لەگەڵ وەزیرانی بەرگری، وزە و خەزێنەی ئەمریكا و سەرۆكی بانكی جیهانی ئەنجام دا. لە ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانەدا، ڕەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی حەوت بانكی عێراقی بۆ نێو سیستمی حەواڵەی نێودەوڵەتی وەرگیرا و پڕۆسەی چاكسازیی بانكی و دارایی هەنگاوی گرنگی بڕی تاوەكو ئابووریی عێراق زیاتر لەگەڵ سیستەمی جیهانی تێكەڵ ببێتەوە. سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی واژۆكردنی 48 ڕێككەوتننامەی لەگەڵ كۆمپانیا زەبەلاحەكانی وەك شێڤرۆن و ئێكسۆن مۆبیل كرد بۆ پەرەپێدانی كەرتی نەوت و غاز و تەكنەلۆژیا، هاوكات پڕۆژەی بەگەڕخستنەوەی بۆریی هەناردەی نەوتی لە ڕێگەی سووریاوە بۆ سەر دەریای ناوەڕاست ڕاگەیاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,925 📊 Click Here