خوێندراوەتەوە: (602)

پهیام

هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: سبهینێ یەکەمین گەشتی گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵات دەست پێ دەکات، گەڕانەوەى یەکەم کاروانى حاجییانى هەرێمیش دەکەوێتە پێنجشەممەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی فەڕمی، ئەم هەنگاوە لە ژێر سەرپەرشتی وەزیری گواستنەوەدا ئەنجام دەدرێت و بڕیارە یەکەم گەشت، بۆ گواستنەوەی حاجیان لە عەرەبستانی سعوودیەوە بۆ ناوخۆی عێراق ڕۆژی دووشەممە، سەرەتای مانگی شەش ئەنجام بدرێت. لەوبارەوە، مەناف عەبدولمونعەم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: گەشتەکان لە مەدینە، جیدە و تائیفەوە بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش فڕۆکەی جۆراوجۆر تەرخان کراون. ئەو وتیشی: ئەم پلانە بە ئامانجی دابینکردنی گەشتێکی ئارام و ڕێکخراو بۆ میوانانی ماڵی خودا ئامادە کراوە تاکو بێ هیچ گرفتێک و لە کاتی گونجاودا بگەڕێنەوە. کۆی گشتی ئەو حاجیانەشی لە ڕێگەی هێڵی نیشتمانییەوە دەگەڕێنەوە نزیکەی ٢٣ هەزار حاجی دەبن. پێشتریش وتەبێژی فەڕمی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی حوزهیران یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان هەزار و ٢٧ کەسە لە ڕێی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە، دەگەڕێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 86 📊 Click Here