خوێندراوەتەوە: (344)

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئەمڕۆ له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، سبهی 30ى 8ى 2026 موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت. ئەوەشى خستووەتەڕوو “سبهی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت”. ئاماژهی بهوهشكردوه، هاوکات لەهەمانکاتدا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای1ی 7ی 2024هوه بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. لە ماوەى 11 ساڵى ڕابردوودا فەرمانبەرانى هەرێم کەمترین مووچەیان لە کاتى خۆیدا وەرگرتووە و بەردەوام مووچەکانیان بە دواکەوتوویی وەرگرتووە، ئەمە جگەلەوەى چەندین مووچەی تەواویشیان پێنەدراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 284 📊 Click Here