خوێندراوەتەوە: (10)

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ 24ى 7ى 2026، هه‌واڵێكی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ره‌تكرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئاگربەست لە نێوان واشنتن و تاران‌دا نێوه‌ندگیری كردووه. نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە،”بانگەشەکانى نیویۆرک تایمز سەبارەت بەوەى سەرۆکوەزیران هەوڵى نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا دابێت دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکیان بە واقیعەوە نییە”. داواشى لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووه وردبین بن و پشت بە سەرچاوە ڕەسمییەکان ببەستن و زانیاریی پشتڕاستنەکراوە یاخود بڵاوکراوە لە سەرچاوەی نەناسراوەوە بڵاونه‌كه‌وه. پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانی و عێراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئێران پێشنیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاگربه‌ست ره‌تكردووەته‌وه کە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گەیەندرابوە تاران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 1,081 📊 Click Here