دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لەیەکێک لەشەقامە سەرەکییەکانی
شاری کەرکوک، شاشەیەکی رێکلام گرتەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و تێدا نوسراو کەرکوک قودسی
کوردستانە و ڤیدیۆی مام جەلال پەخشکراوە کە وا دەڵێت، ئەمە نیگەرانی لایەنە تورکمانییەکانی لێکەوتۆتەوە
و داوا دەکەن لێپێچینەوەی توند لەگەڵ بەرێوبەری شارەوانی کەرکوک بکرێت.
لای خۆیەوە بەرێوبەرایەتی شارەوانی کەرکوک لەڕاگەیەندراوێکدا
وتی، ئەو شاشانە لەلایەن
کەسێکەوە بەڕێوەدەبرێن کە بەپێی گرێبەستێکی
رەسمی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە کرێ گیراوە، بەم پێیە، تەواوی بەرپرسیارێتی ناوەڕۆکی پەخشکراو
دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنە.
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک ئاماژە بەوەدەکات،
بەڕێوەبەرایەتییەکە بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نییە لە هەر بابەتێک یان بانگەشەیەکی
سیاسی یان کۆمەڵایەتی کە لە ڕێگەی ئەم شاشانەوە بڵاودەبێتەوە.
شارەوانی کەرکوک باسی لەوەشکرد، ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر
بەو لایەنە دەگیرێتەبەر ئەگەر هەر ناوەڕۆکێک بڵاو بکاتەوە کە زیان بە ئاشتی کۆمەڵایەتی
بگەیەنێت، یان کاریگەری لەسەر پێکەوەژیانی هاوبەش لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکەدا هەبێت.
لای خۆیەوە بەرەی تورکمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە
و داوا دەکات بەتوندی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو دروشمانەیان بڵاوکردۆتەوەو
بەرپرسیارێتی تەواو دەخەنە ئەستۆی شارەوانی کەرکوک کە بێ پرسانە ئەو شاشانەی بەگرێبەست
داوەتە کەسانێک.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
