واشنتۆن پێشوازیی لەهەر هەنگاوێکی عێراق دەکات
بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، بەڵام تاران بەگومانەوە دەڕوانێتە سەرۆک وەزیرانێک کە لەبەردەم
وادەی داماڵینی چەکی هاوپەیمانەکانیدایە لەعێراقدا، چهند سهرچاوهیهك ئاماژهیان
بهوهكردوه، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ
واشنتۆن، داوای لەدۆناڵد ترەمپ کردوە پەیامێکی فەرمی یان مەرجێکی تایبەتی پێبدات
تا لەگەشتەکەیدا بۆ تاران، بیگەیەنێتە دەست موجتەبا خامنەیی، بەڵام ترەمپ، داواکارییەکەی
زهیدیى ڕەتکردوەتەوەو ئامادەنەبوە هیچ پەیامێکی فەرمی یان نوسراوی پێبدات.
بهگوێرهى ڕاپۆرتێكى كهناڵى حوڕه، بەمەش
زەیدیی بەدەستی بەتاڵ لەواشنتۆن گەڕاوەتەوەو نەیتوانیوە ببێتە نێوەندگیری فەرمی لەنێوان
هەردوو وڵاتدا، بهڵام ترەمپ لەجیاتی پەیام، تەنها بەزارەکیی بەزەیدی ڕاگەیاندوە،
واشنتۆن پێشوازیی لەهەر هەنگاوێک دەکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، ئەم بڕیارەی
ترەمپ ئەرکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەتاران یەکجار قورسکردوە، چونکە ناتوانێت وەک
نوێنەری ئەمریکا قسەبکات، هاوکات سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی بەرپرسانی تارانی بەتوندی
نیگەرانکردوە.
دوو سەرچاوەی عێراقی کە یەکێکیان لەسەرۆک وەزیرانەوە
نزیکەو ئەوی دیكهیان لەناوخۆی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەی فەرمانڕەوایە ئاماژهیان
بهوهداوه، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن لەهەفتەی ڕابردودا،
داوای پەیامێکی لەدۆناڵد ترەمپ کردوە تا بیگەیەنێتە دەست ڕێبەری ئێران، بەڵام ترەمپ
داواکارییەکەی جێبەجێنەکرد، لەجیاتی پەیام، زەیدیی ئەوەی پێدرا، پێشوازیی لەهەر هەنگاوێک
دەکات کە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.
بڕیاروایه زەیدیی سبهینێ پێنجشهممه سنوری ئەم پێشوازییە تاقیبکاتەوە کاتێک سەردانی تاران دەکات (وەک ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی
عێراق ڕایگەیاندوە)، ئەم سەردانە دەیکاتە بەردەم ئەرکێکی یەکجار هەستیار، ئەویش هەوڵدان
بۆ ڕازیكردنى ئێران بەوەی کە عێراق دەتوانێت هاوکاربێت لەکەمکردنەوەی گرژییەکان، بەبێئەوەی
وەک نێردراوێکی ئەمریکی دەربکەوێت.
هاوکات، هەوڵدەدات لەگەڵ تاران لەسەر دۆسیەی
گروپە چەکدارەکان بگاتە لێکتێگەیشتن، لەکاتێکدا لەلایەن واشنتۆنەوە لەژێر گوشاردایە
بۆ سنوردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا،
ئەم جوڵانەش لەناوجەرگەی دۆخێکی هەرێمیی یەکجار
شلۆقدا دێن کە لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل دژ بەئێران لەکۆتایی
شوباتدا دروستبوە کە بوەته هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشوو.
دوای جەنگەکەش پرۆسە سەربازییەکان بۆ ماوەیەکی
کاتیی ڕاوەستانو پاشان لەمانگی حوزەیران (مانگى شهش) لێکتێگەیشتننامەیەک لەنێوان
واشنتۆنو تاران واژۆکرا، بەڵام دواتر ڕاگەیاندنی ئێران بەهەڵپەساردنی پابەندبونەکانی
بەو ڕێککەوتننامەیە، نیشانیدا کە پرۆسەی هێورکردنەوە هێشتا لەبەردەم مەترسیی هەرەسهێناندایە،
لەم کەشوهەوا ناجێگیرەدا، هەر هەوڵێکی نێوەندگیریی عێراق، یان تەنانەت گواستنەوەی
پەیامەکان، هەستیارییەکی زیاتر بەخۆیەوە دەگرێت.
زەیدیی کە لەمانگی ئایاردا بەپشتیوانییەکی
ئاشکرای ئەمریکاو دوای مێژویەکی کارکردن لەجیهانی داراییو بازرگانیدا، پۆستی سەرۆک
وەزیرانی گرتە دەست، بەناو ڕێڕهوێکی یەکجار باریکو هەستیاردا دەڕوات؛ لەنێوان جێبەجێکردنی
مەرجەکانی ئەمریکا بۆ پچڕاندنی پەیوەندیی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێرانو
دورکەوتنەوە لەبەریەککەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاران، کە ئەم گروپانە بەبەشێک لەتۆڕی
دەسەڵاتی هەرێمیی خۆی دەزانێت.
ئەم هاوسەنگییە لەو ڕۆژانەی پێش سەردانەکەی
بۆ واشنتۆن بەڕونی دەرکەوت؛ زەیدیی لەعێراق بەشداریی لەمەراسیمی بەخاکسپاردنی خامنەیدا
کردو ڕاستەوخۆ دوای ئەوە گەشتەکەی بۆ کۆشکی سپی ئەنجامدا بۆ چاوپێکەوتنی ترەمپ.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى كهناڵى حوڕە
لەسەرچاوەیەکی نزیک لەزەیدییەوە بڵاویكردوهتهوه، ئاماژە بەوەكراوه، هیچ کارنامەیەکی
ڕێککەوتوی پێشوەختە لەنێوان تارانو بەغدادا نییە، ئەمەش وادەکات سەردانەکە تەنها
هەوڵێک بێت بۆ دۆزینەوەو تاقیکردنەوەی هەڵوێستەکانو زەیدی-ش لەتاران تیشکدەخاتەسەر
مەلەفی گروپە چەکدارەکانو پڕۆژەی عێراق دەخاتەڕوو بۆ کردنەوەی کەناڵی گفتوگۆ لەنێوان
تارانو واشنتۆن.
سەرچاوەکانی نزیک لەهەردوو پایتەختەکە بهدوری
دهزانن، ئێران ڕۆڵێکی ڕاستەقینە بداتە زەیدیی، دەشڵێن، سەردانی ئەمدواییەی زەیدیی
بۆ ئەمریکاو دیدارەکەی لەگەڵ ترەمپ، ئێرانییەکانی “بەسەختی نیگەرانکردوە”،
ئەم نیگەرانییەش کاتێک بەئاشکرا دەرکەوت کە یەکێک لەڕاوێژکارەکانی خامنەیی هێرشیکردەسەر
سەرۆک وەزیرانی عێراقو بە”گەنجێکی کەم ئەزمون” ناوی برد.
چاودێران پێشبینیدەکەن، زەیدیی لەتاران هەڵوێستی
حکومەتەکەی بخاتەڕوو بەمەبەستی ڕێگریکردن لەبەریەککەوتنی ناوخۆیی، دوای ئەوەی بەڵێنیداوە
تا 30ی ئەیلول چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم بەڵێنە
هێشتا جێگەی گومانە، فازڵ ئەبو ڕەغیف پسپۆڕی ئەمنیی لهوڕوهوه وتویهتى، “بڕواناکەم
ئەم گروپانە چەکەکانیان تەسلیم بکەن، دوعا دەکەین خوای گەورە لەبەریەککەوتنی نێوان
ئەوانو هێزە ئەمنییەکان بمانپارێزێت”.
مەترسییەکە لەهەڵوێستی دوو گروپی سەرەکی چهكدارهوه
سەرچاوە دەگرێت ئهوانیش (کەتائیبی حزبوڵڵاو بزوتنەوەی نوجەبا)، کە بەئاشکرا ڕایانگەیاندوە،
چەک تەسلیم ناکەن تا ئهوكاتهى هێزە بیانییەکان لەعێراق نهچنە دەرەوە، لەبەرامبەریشدا،
هەندێک گروپی دیكه ئامادەیی خۆیان بۆ تەسلیمکردنی چەک دەربڕیوە، ئەمەش دابەشبونێکی
قووڵ لەناو ماڵی ئەو هێزانەدا نیشاندەدات بەرامبەر مۆڵەتەکەی کۆتایی ئەیلول.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
