دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامە و شۆفێرانی سنوورەكە داوای زیادكردنی ژمارەی بەنزینخانەكان دەكەن. هاووڵاتیان و شوفێرانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێن ئەو چەند بەنزینخانەیەی لە سنوورەكە هەیە بۆ بەنزینی 750 دیناری كەمە و پێویستیی شۆفێران پڕ ناكاتەوە و داوا دەكەن ژمارەی بەنزینخانەكان زیاد بكرێت بۆ ئەوەی ئاستەنگی دابەشكردنی سوتەمەنی كەم بێتەوە. لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ڕاپەڕین لە لێدوانێكیدا بۆ ڕایگەیاند: لەمەودوا ڕۆژانە بەنزینی 750دیناری پاڵپشتی حكومی لە سێ بەنزینخانە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەپێی سیستمی تاك و جوت دابەش دەكرێت. وتیشی: لە هەوڵدان لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ناحیەی چوارقوڕنە بەنزینخانەیەكی دیكە بۆ بەنزینی 750 دیناری زیاد بكەن.
