خوێندراوەتەوە: (497)

لە گەرمیان دوو كەس بەهۆی بڕینەوەی نایاسایی دار و لە سلێمانیش سێ كەس بە تۆمەتی ڕاوی ماسیی بە تەقەمەنی دەستگیر كران. یاریدەدەرێتی ئاسایشی ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان دوو كەسیان بە تۆمەتی بڕینەوەی نایاسایی دار دەستگیر كرد و ڕادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی كردن. بەپێی ڕاگەیەنراوێك لەوبارەوە “ئەو دوو كەسە زیانی زۆریان بە سروشتی سنوورەكە گەیاندووە و لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر ئامێرەكانیاندا گیراوە”. لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی لەسەر چەمی چۆرك لە قەزای شارباژێر بە تۆمەتی ڕاوكردن بە تەقەمەنی ڕاگەیاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 95 Today: 1,105 📊 Click Here