خوێندراوەتەوە: (20)

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەفدێکی یاوەری، ئەمڕۆ دووشەممە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتن و، وتەبێژی حکومەتی عێراقیش دەڵێت، زەیدی بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و واژۆکردنی چەند ڕێککەوتنێکی بواری وزە دەچێتە ئەمریکا. حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەدا، عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین ڕێککەوتنی گرنگ لە کەرتەکانی نەوت و گازدا واژۆ بکەن. ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە بەرنامەیەکی فراوانتری هەردوو وڵات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی نێوانیان. حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند بەشێک لەو یاداشتنامانەی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ دەکرێن، تایبەتن بە بوارەکانی نەوت و گاز. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئامانج لەم ڕێککەوتنانە، کارکردنە لەگەڵ کۆمپانیا پسپۆڕەکانی ئەمریکادا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی وزە لە عێراقدا. عەلی زەیدی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا وەفدێکی حکومی گەورە و بازرگانان یاوەری دەکەن، بەڵام ئەمریکا ئامادە نەبووە ڤیزا بە بەشێک لە وەزیرەکانی کابینەکەی عەلی زەیدی بدات کە بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا نزیکن لە هێزە چەکدارە شیعییەکانەوە، وەک وەزیری پەیوەندییەکانی و وەزیری دارایی و ئابووری و چەندین بەرپرسی دیکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,142 📊 Click Here