خوێندراوەتەوە: (19)

حكوومەتی عێراق ڕەتی دەكاتەوە بانگەشەكانی سعوودیە بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی لە عێراقەوە سەلمێنرابن. حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند: ڕێگەمان نەداوە و ڕێگەیش نادەین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێنرێت. ئەو وتیشی: لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەتی هیچ دەستدرێژییەكمان لە نێو خاكی عێراق بە هیچ لایەك نەداوە. هەر لەو میانەیەدا و لە بەرنامەیەكی كەناڵی عێراقییەی فەڕمی، وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایشیگەیاند: حكوومەت داوای لە سعودیە كردووە بەڵگەكانی لەبارەی هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی لە عێراقەوە بخاتە ڕوو و لەگەڵ لایەنی عێراقی بەشداریی پێ بكات، لیژنەی لێكۆڵینەوەش پێك هێنراوە، سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانیش بۆ سعودیە دوابەدوای هێرشەكان ڕاگیراوە. ئەو وتیشی: بانگەشەكانی سعودیە لەوبارەوە نەسەلماون. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشیدا، حەیدەر عەبودی جەختی كردەوە كە 30ی مانگی نۆی ئەمساڵ كۆتا وادەی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 1,051 📊 Click Here