خوێندراوەتەوە: (66)

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دڵنیایی دا لە بوونی کۆگای پێویستی ستراتیژیی نەوتی سپی و غاز، کە بەشی پڕکردنەوەی تەواوی پێداویستییە ناوخۆییەکانی وەرزی زستان دەکات. سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی (واع) ڕایگەیاند، بڕێکی پێویست لە یەدەگی ستراتیژیی هەردوو بەرهەمی نەوتی سپی و غازی شلی ماڵان ئامادە کراوە و لە کۆگاکاندا بەردەستە. ڕوکابی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم خەزێنە و یەدەگە ستراتیژییە، بە تەواوی وەڵامدەرەوەی خواستی ناوخۆیی دەبێت و بەشی دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی وڵات لە وەرزی زستاندا دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,205 📊 Click Here