خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وەزارەتی نەوتی عێراق كار لەسەر كڕینی چەند كەشتییەكی دیكەی گواستنەوەی نەوت دەكات كە پاڵپشتی پڕۆسەی هەناردەكردن بكات. ئەمڕۆ شەممە، باسم محەمەد خزێر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەت كار لەسەر دەستەبەركردنی تەرخانی دارایی پێویست بۆ كڕینی كەشتیی گوێزەرەوەی بۆ كۆمپانیای نەوت نەوتگوێزەرەوەی عێراق دەكەین. باسم محەمەد خزێر بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ ژمارەی كەشتییەكان بكات، ڕایشیگەیاند: ئەو هەنگاوە پشكداری لە پەرەپێدانی كۆمپانیای نەوتگوێزەرەوەی وەزارەت دەكات كە بتوانێت كارەكانی گواستنەوەی نەوتی خاو ئەنجام بدات. وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە بەدەستهێنانی زیاتری كەشتی نەوتهەڵگر پاڵپشتی لە پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوت و كەڵكی ئابووری و زیادكردنی داهاتی گەڕاوەی نەوت دەكات. كۆمپانیای نەوتگوێزەرەوەی عێراق لە ساڵی 1972ەوە دامەزراوە و لە ئێستادا شەش كەشتی گوێزەرەوەی نەوتی هەیە، ئەوانیش “دیجلە، فوڕات، بەغداد، شەتولعەرەب، سۆمەر و ئەكەد”ن و قەبارەیان بچووك و لە ڕووی كوالێتیشەوە نوێ نین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 246 Today: 1,795 📊 Click Here