هەفتەی داهاتوو کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری بەڕێوەدەچێت، تاوەکو ئێستا تەنها عەلی باپیر بەربژێری سەرۆکی حزبەکەیە.
مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵ دەڵێت، هەفتەی داهاتوو کۆنگرەکەیان بەڕێوەدەچێت و تاکو ئێستا تەنها عەلی باپیر کاندیدە بۆ سەرۆکی حزبەکە.
باسی لەوەشکرد، بڕیارە لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرۆک هەڵبژێردرێت.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەرەتا بەناوی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ساڵی ٢٠٠١ دامەزرا و دواتر ناوەکەی گۆڕی، لەکاتی دامەزراندییەوە لەلایەن عەلی باپیرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و تاوەکو ئەمڕۆ چوار کۆنگرەی بەستووە و لە پەرلەمانی عێراق یەک کورسی هەیە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشدا سێ کورسی بەدەستهێنا.
