عەلی زەیدیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ شاندێكی پارتی كۆبوەوەو ڕایگەیاند، پەرۆشن بۆ زامنكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەشڵێت، دەبێت كاربكرێت بۆ گەشەپێدانی ئابوری عێراق بەزیادكردنی داهاتەكان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەكەی عەلی زەیدیی، چەندین دۆسەو بابەتی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران، لەسەروی هەموویانەوە خزمەتگوزارییەکان، پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق، لەگەڵ تاوتوێکردنی ژمارەیەک لەبڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.
عەلی زەیدی ڕاشیگەیاندوە، كە حکومەت توانیویەتی لەمانگەکانی ڕابردودا، ڕوبەڕوی چەندین ئاستەنگ ببێتەوە لەسایەی بارودۆخێکی ئابوری و نێودەوڵەتیی ئاڵۆزدا، هەروەها جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامبون لەهەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەدواداچون بۆ تێوەگلان و وشککردنی سەرچاوەکانی و چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی دۆسە ئابورییەکان لەڕێگەی گەشەپێدان و کاراکردنی داهاتە نەوتییەکان، لەگەڵ دانانی پلانێکی زلهێز بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بەشێوازێک کە سەروەت و سامانی دەوڵەت بەهێزتر بکات و پشتیوانی لەڕێڕەوەکانی گەشەپێدان بکات.
هەروەها ناوبراو داوای لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە ڕۆڵی خۆیان لە بواری یاسادانان و چاودێریدا بگێڕن، و بەشداری بکەن لە پەسەندکردنی چەندین یاسای گرنگ و بنەڕەتی، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كەلەسەر سوربونی حکومەت لەسەر گەرەنتی و دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی عێراق، وەک هاوتاکانیان لەسەرجەم وەزارەت و پارێزگاکانی دیکەو کارکردن بۆ نەخشاندنی ناسنامەیەکی ڕون بۆ ئابوری عێراق، بەگوێرەی دیدێکی گەشەپێدانی پێشکەوتوو.
لای خۆیەوە، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتگیری فراکسیۆنەکەی بۆ هەوڵەکانی حکومەت و سیاسەتە چاکسازییەکانی لەهەموو بوارەکاندا دوپاتکردەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
