خوێندراوەتەوە: (24)

د. عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بەتوندی سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەكەن كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان كە هاوشێوەی دەستدرێژییەكانی سەر قەتەرو شوێنەكانی دیكەیە، ئەم دەستدرێژییانەش رەتكراوەن و پێشێلكارییەكی مەترسیدارن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی. جەختیشیكردووەتەوە، حكومەتی عیراق بەرپرسیارێتی تەواوی لەئەستۆدایە لەبەرامبەر هەر بێدەنگییەك یان كەمتەرخەمییەك سەبارەت بەپێشێلكردنی سەروەریی خاكی وڵاتەكەی، داوا لە حكومەتی عیراق دەكەن رێوشوێنی سیاسی، دیپلۆماسی و ئەمنی راستەقینە بگرێتەبەر بۆ پاراستنی وڵات و هاوڵاتیان. سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان راشیگەیاندوە: پاڵپشتیكردن لە هەرێمی كوردستان تەنها هەڵوێستێكی سیاسیی ئارەزومەندانە نییە، بەڵكو ئەركێكی نیشتمانییە، چونكە ئاسایشی كوردستان بەشێكە لە ئاسایشی عیراق و هەر هێرشێك بۆ سەر هەرێم بەهێرشكردنە سەر تەواوی دەوڵەتی عێراق هەژمار دەكرێت.

ئەوەشى خستووەتەڕوو “ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هەڵوێستێکی عێراقیی یەکگرتوو و توند هەبێت کە کۆتایی بەم دەستدرێژییانە بهێنێت و سیاسەتی فەڕزکردنی ئەمری واقع ڕەت بکاتەوە و دووپاتی بکاتەوە کە سەروەریی عێراق جێگەی مامەڵە و دانوستان نییە و خوێنی ڕۆڵەکانی و ئاسایشی خاکەکەی هێڵی سوورن”.

رۆژى 17ى 7ى 2026 هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەى هەولێر کران و لە ئاسماندا تێکشکێنران، هاوكات ئێران بە شەش موشەك زڕگوێزی بۆردومان كرد و بەهۆیەوە نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا، هەروەها ناوچەى تاسڵوجە لە سلێمانى و چەند ناوچەیەکى دیکەى هەرێم بۆردومانکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 1,142 📊 Click Here