خوێندراوەتەوە: (28)

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕادەگەیەنێت: 155 ملیۆن ماسیی خستووەتە نێو ڕووبار و دەریاچەكانەوە. ئەمڕۆ هەینی، قوسەی حەتتاب، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، ڕایگەیاند: فەرمانگەی سامانی ئاژەڵی وەزارەت توانیویەتی لەسەدا 100ی پلانەكانی ئەمساڵی جێبەجێ بكات. ئەمەش هەنگاوێكی ستراتیژیییە بۆ پاڵپشتیكردنی ئابووریی ناوخۆیی و گەشەپێدانی كەرتی ماسی. وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژەی بەوەش دا “كردنەناوەوەی 155 ملیۆن ماسی بە هەڕەمەكی نەبووە، بەڵكوو بەپێی خشتە و پلانێكی وردی پێشوەختە بووە و تەواوی ڕووبار، زۆنگاو، بەنداو و كەناڵە ئاوییەكانی سەرانسەری عێراقی گرتووەتەوە”. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای كرد “ئەو ماسییانەی كراونەتە ئاوەكانەوە جۆراوجۆرن، لەوانە پەنجەماسی، ماسیی مامناوەند و ماسیی تازەهەڵهاتوو، مەبەست لێیان دروستكردنەوەی هاوسەنگیی ژینگەیی و دەوڵەمەندكردنی یەدەگی ماسییە لە وڵاتدا. بەپێی زانیارییە ڕاگەیەنراوەكان، ساڵی ڕابردوو تەنیا 95 ملیۆن ماسی خرابوونە ئاوەكانەوە، ئەمساڵ ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە 155 ملیۆن، ئەمەش زیادبوونێكی گەورەیە بە ڕێژەی لەسەدا 65 و هیوای بە بەخێوكەرانی سامانی ماسی بەخشیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 1,114 📊 Click Here