بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، شاندە سەرەتاییەکانی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە ئیسلام ئابادی پایتەختى پاکستان و ئامادەکارییەکان بۆ دەسپێکی گفتوگۆکان تەواو بوون. لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کردووە کە لە نێو بازنەی بڕیاردا لە ئێران، جۆرێک لە لێکترازان دروست بووە؛ ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی سوپای پاسداران، جەخت لەسەر هەڵوێستێکی توند دەکاتەوە، لە کاتێکدا مەسعوود پزیشکیان و عەباس عێراقچی مەیلیان بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتن هەیە. هەروەها بەرەی پارێزگاران و سوپای پاسداران گەمارۆکانی ئەمریکا وەک بەڵگەیەک بۆ بێمانایی متمانەکردن بە ترەمپ دەبینن. سەبارەت بە هەڵوێستی کۆشکی سپیش، بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ سیاسەتی “تەمومژی ستراتیژی” لە پرسی کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەست بەکاردەهێنێت. ترەمپ پێیوایە ئەم ناڕوونییە لە لێدوانەکانیدا دەبێتە فشارێکی سیاسی و کارتێکی بەهێز کە دەکرێت لە کاتی دانوستانەکاندا بۆ بەرژەوەندی واشنتن بقۆزرێتەوە.
Security personnel guide commuters for alternate routes from a checkpoint near the Serena Hotel at the Red Zone area in Islamabad on April 21, 2026, amid heightened security measures ahead of US-Iran peace talks. Pakistan's Prime Minister Shehbaz Sharif said on April 19 he had spoken by phone with Iranian President Masoud Pezeshkian ahead of anticipated US-Iran talks in Islamabad, and reaffirmed his government's readiness to mediate the conflict. US President Donald Trump is sending negotiators to Pakistan 