خوێندراوەتەوە: (923)

بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی فێنكەوە، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان 2 بۆ 3 پلە دابەزیون، لە 16ی مانگیشەوە دابەزینی زیاتر بەدی دەكرێت. ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێمی كوردستان 2 بۆ 3 پلە دابەزین، بەرزترین پلەی گەرما لە “گەرمیان” تۆمار كراوە كە 43 پلەیە، لە بەرانبەردا “سلێمانی، سۆران و زاخۆ” 39 پلە بوون. لە هەولێر و دهۆك پلەی گەرما گەشتووەتە 40 پلە و لە كەركووكیش 42 پلەیە. بەپێی پێشبینییەكان كەش تا 16ی مانگ سەقامگیر دەبێت، دوای ئەوە پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن و فێنكییەكی بەرچاو ناوچەكە دەگرێتەوە و ئەو شەپۆلەی گەرمایەی هەبوو دووبارە نابێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 221 Today: 797 📊 Click Here