خوێندراوەتەوە: (873)

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم لهئیدارهى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ زانگى ساڵى نوێى خوێندنى لێدا، لهپهیامێكیشدا وتى، “سه‌ربارى نه‌بونى موچه، مامۆستا دڵسۆزهكانمان نه‌یانهێشت په‌روه‌رده په‌كى بكهوێتو بوه‌ستێت”.

کاتژمێر 07:50 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی ئەیلولی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم؛ بەئامادەبونی د.ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەو گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لەقوتابخانەی (دم دم)ی زاخۆ لێدرا.

بارزانی لەپه‌یامێكدا باسى هه‌ڵوێستى مامۆستایانى كرد‌و ڕایگه‌یاند، “سوپاسییەکی تایبەتی مامۆستایانی قەدرگران دەکەم کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگ‌و قەیرانەکانو نەبونی موچە، بەردەوامبوون لەوانە واتنەوە”.

وتیشى:”مامۆستا دڵسۆز‌و نیشتمانپەروەرەکانمان، بەردەوامبون‌و هەرگیز ڕێگەیان نەدا پرۆسەی خوێندن بوەستێت، بەڕاستی نمونەی خەڵكی دڵسۆز‌و نیشتیمانپەروەرن”.

زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی روو لە قوتابخانەکان دەکەن. حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ 143 هەزار منداڵ بۆ یەکەمجار دەچنە پۆلی یەک و 214 قوتابخانەی نوێش دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 20ـی ئەیلوول، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی، ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی دەست پێ دەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ئەمساڵ ملیۆنێک‌و 800 هەزار قوتابی لەقۆناغە جیاوازەکاندا دەست بە “گەشتی زانین” دەکەنەوە.

ئامارەکانی ساڵی نوێی خوێندن به‌مشێوه‌یه‌یه:
143 هه‌زار منداڵ بۆ یەکەمجار دەچنە پۆلی یەکی بنەڕەتی.
161 هه‌زارو 522 مامۆستا وانە دەڵێنەوە.
214 قوتابخانەی نوێ دەخرێنە خزمەتی کەرتی پەروەردەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردە ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن تەواوکردوەو ڕێنماییە پێویستەکانی بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی خوێندن دەرکردوە.

سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه، زه‌نگى بایكۆت له‌مساڵیشدا لێدراوه‌و ئه‌گه‌ر موچه‌ى موچهخۆرانو فه‌رمانبه‌ران به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه، ئه‌مساڵیش په‌روه‌رده بهقهیرانێكى قورسى بایكۆتدا تێپهڕدهبێتو مامۆستایانى ناڕازیى جهختدهكهنهوه، ناچنه‌وه هۆڵه‌كانى وانه‌وتنه‌وه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 174 Today: 1,023 📊 Click Here