خوێندراوەتەوە: (142)

دوای هەردوو ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێ و ئەمڕۆی شاری
سلێمانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی بە
پارێزگاری سلێمانییەوە کرد و بەرپرسانی شارەکەی ڕاسپارد، کە ڕێکارەکانی پاراستنی
سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان توندتر بکەن.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەئ
بەوەکرد،” بۆ بەدواداچونی ڕوداوە نەخوازراوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی
شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی سلێمانی
پرسی و نیگەرانیی خۆی لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە دەربڕی “.

بەپێی راگەیەنراوەکە، مەسرور بارزانی پارێزگار و بەرپرسانی شارەکەی ڕاسپارد، کە ڕێکارەکانی
پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاوڵاتییان توندتر بکەن و لەمبارەیەوە هەموو
هاوکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی بۆ پارێزگەی سلێمانی دوپاتکردەوە

لەڕاگەیەنراوەکەدا، سەرۆکی
حکومەت هەروەها هیوای چاکبونەوەی خێراشی بۆ ئەو هاوڵاتییانە خواست کە بە هۆی ئەم ڕوداوانەوە
بریندار بون

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 239 Today: 1,635 📊 Click Here