خوێندراوەتەوە: (1.2K)

نێردەی سەرۆكی ئەمریكا لە عێراق پێشوازی لە ئامادەیی گرووپە چەكداران دەكات بۆ چەكدانان و دەڵێت: دەبێت پرۆسەی چەكدانان هەمەلایەن بێت. مارك ساڤایان لە ێكدا ڕایگەیاندووە، عێراق لەبەردەم دوو بژاردەدایە، یان هەڵبژاردنی سەروەریی یاسا و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری یان مانەوە لە بازنەی نەبوونی ئاسایش و پارچەپاچەیی. ساڤایا پێشوازیی كردووە لە هەڵوێستی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لەبارەی چەكدانانەوە، ڕاشیگەیاندووە:ڕاگەیەنراو بە تەنیا بەس نییە بەڵكو پێویستە پرۆسەی چەكداماڵین هەمەلایەن و پابەندكەر بێت، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گرووپەكان بە تەواوی جێبەجێ بكرێت و ئەندامانیشیان ڕابهێنرێن بۆ ژیانی مەدەنی. نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق ڕاشیگەیاندووە: چەكداماڵین بەبێ جیاوازی و بە یەكسانی دەبێ لە سەرانسەری عێراق جێبەجێ بكرێت و هێز و چەك تەنیا لە دەستی حكومەت و دەستەڵاتە یاساییەكاندا بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 182 Today: 1,173 📊 Click Here