خوێندراوەتەوە: (1.6K)

هاتوچۆی هەولێر سەجەم شۆفێران لەدەنگۆی نوێكردنەوەی تابلۆی ئوتۆمبێل دڵنیادەكاتەوەو دەڵێت، ناچارکردنی هاوڵاتی بەنوێکردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی دورە لەڕاستییەوەو جەختیش دەكاتەوە، تەنیا ئەو كاتە تابلۆكان نویدەكرێتەوە كە ئوتۆمبێلەكە مۆڵەتی ساڵانەی تەواو بوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،” لەدوێنێوە هەواڵێک لەزۆربەی سایت و پەیجەکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هاتوچۆ ئەو هاوڵاتییانە ناچاردەکات کە تابلۆکانیان کۆنە، بەتابلۆی تازە بگۆڕن، ئەگەرنا سزا دەدرێن.”

بەگوێرەی هاتوچۆی هەولێر، ئەم هەواڵە بوەتەهۆی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاوڵاتیان، بۆیە دوپاتی دەکاتەوە، ئەو هەواڵە راست نییەو کەس ناچار ناکرێ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت.

لەبارەی تازەکردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆی هەولێر ڕونیکردوەتەوە، ئۆتۆمبێل تاوەکو ئەو کاتەی ساڵانەکەی بەسەردەچێ تابلۆکەی نوێ ناکاتەوە، کاتێک ساڵانەکەی تازە دەکاتەوە، تابلۆکەشی دەگۆرێت.”

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، “ئەگەر کەسێک بەویستی خۆی پێش بەسەرچونی ساڵانەکەی بیەوێت تابلۆکەی بگۆڕێت یان تابلۆکەی شکابێ، دەتوانێت سەردانمان بکات بۆ ئەوەی تابلۆکەی بگۆڕێت.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 568 📊 Click Here