بەیانیی ئەمڕۆ، شەممە، چەند ڕێكخراوێكی پیشەیی مامۆستایان ویستیان لە بەردەم باڵەخانەی پەڕلەمانی كوردستان ڕاگەیەنراوێك بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، بخوێننەوە، بەڵام لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی هەولێرەوە ڕێگرییان لێ كرا. نێری ڕایگەیاند: هێزێكی زۆری ئەمنیی بە جلی سەربازی و مەدەنی لە شوێنەكە بڵاوەیان پێ كرا و ڕێگەیان نەدا كۆنگرەكە بەڕێوە بچێت.
