خوێندراوەتەوە: (419)

نوسینگەی سەرۆک
وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، توانراوە ڕيکاری پێویست بەرانبەر گەندەڵکاران
بگیرێتەبەر و دەستبەسەر بڕی 358 کیلۆگرام زێڕدا بگیرێت، کە دواتر ڕادەستی دەستەی
دەستپاکی عێراق کراوە.

نوسینگەی سەرۆک
وەزیرانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” لە چوارچێوەی ئەو هاریکاری
و هاوئاهەنگییە بەهێز و بەردەوامەی لە نێوان عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و مەسرور
بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگاکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەیە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد
تاکو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی
فیدراڵ پێکەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندهڵیی و لێپیچینەوە لە گەندەڵکاران کار بکەن “.

ئەوەشیخستەڕوو، لە ماوەی ڕابردوشدا، لەئەنجامی ئەو هاریکارییەی
نێوان هەردولا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی
گشتی، توانرا ڕيکاری پێویست بەرانبەر گەندەڵکاران بگیرێتەبەر و دەستگیر بکرێن و بڕێکی
زۆری پارە و زێڕ و موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی.

لەم چوارچێوەیەدا
و لە دوایین کردەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 358
کیلۆگرام زێڕی دەستبەسەردا گیراویان، ڕادەستی دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدراڵ کرد.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 1,756 📊 Click Here