خوێندراوەتەوە: (1.1K)

هێزەکانی سوریای
دیموکرات بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئۆپراسیۆنێکی سەربازییان
لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای دێرەزۆر ئەنجامدا و پێنج کەسیان بەتۆمەتی ئەندامبون
لەڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکرد.

ماڵپەڕی
“نۆرس پرێس” لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنەکە بەپاڵپشتی
هێزی ئاسمانی ئەمریکا لەگەڕەکەکانی سەماعە، هوەیش و فارس لەشاری گرانیجی پارێزگای
دێرەزۆر ئەنجامدرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو،
لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە لە گەڕەکی هوەیش، دوو داواکراو هەوڵیاندا لەدەستی
هێزە ئەمنییەکان هەڵبێن، لەئەنجامدا یەکێکیان بە برینداری دەستگیرکرا و ئەوەی
دیکەشیان کوژرا.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 117 📊 Click Here