چەكدانانی گروپە چەكدارەكانی عێراق و هێشتنەوەی چەك تەنیا لەدەستی دەوڵەت بووەتە پرسێكی گەرم لە ئێستادا، سێ گروپی چەكدار ڕەزامەندیان لەسەر تێكەڵاوبوون بە هێزە ئەمنیەكان دەربڕی و هەندێكی دیكە ڕەتی دەكەنەوە. حكومەتی نوێی عێراق كار لەسەر جێبەجێكردنی هێشتنەوەی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدەكات و هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی هەندێك لە گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنیەكان دەستی پێكردووە.
