خوێندراوەتەوە: (355)

یەكەمین ئاهەنگی ئەكادیمیای دەزگای نوری حیكمە بۆ پێگەیاندنی مامۆستایان و ئەندامان لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو، تێیدا 74 مامۆستا و ئەندام بەشدار بوون، دوای چەند ساڵێك لە خوێندنی شەرعی و ئەكادیمی بە ئامادەبوونی سەدان كەس خەڵات و ڕێزلێنانیان پێشكەش كرا و 14 گەشتی عومرەیش كرا دیاری. بەشدار بووانیش وێڕای دەستخۆشی لە ڕێكخەران و سەرپەرشتیارانی ئاهەنگەكە لە دەزگای نووری حیكمە، جەختیان كردەوە كە لە ماوەی سێ ساڵدا چەندین بەشی زانستیی شەرعیان فێر كراوە و سوودیان لێ بینیوە. هاوكان زۆر دڵخۆشی خۆیان بە گەشتی ماڵی خودا بە مەبەستی عومرە دەربڕی و وتیان لەگەڵ زانستەكە ئەو گەشتەیش بووەتە خێر لەسەر خێر بۆیان. ئەكادیمیای نووری حیكمە ماوەی سێ ساڵە لە چەند بوارێكی زاستی شەرعیدا دەستی بە خزمەتەكانی بە كۆمەڵگە كردووە و ئەمڕۆیش یەكەمین ئاهەنگی دەرچووانی ئەكادیمیاكە بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 107 📊 Click Here