پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووى هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کێشەی بەنزین کاتییە و چارەسەر دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکوەزیران لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی ئەم کێشەیە. ڕاشیگەیاند، سەبارەت بە پرسی نرخی بەنزین ئەمڕۆ و دوێنێ کۆبوونەوەیان کردووە و سبەینێش کۆبوونەوەیەکی باڵا ئەنجام دەدرێت کە تێیدا بڕیاری گرنگ بۆ هەرزانبوونی بەنزین دەدرێت. پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەش دا کە مەسرور باررزانی سەرۆکوەزیرانى ماوەبەسرچووى هەرێم، بەردەوام چاودێریی دۆخەکە دەکات و دڵنیایی دا کە گرفتەکە بە زوویی چارەسەر دەکرێت. باسی لەوەشکرد لەگەڵ خاوەن بەنزینخانەکان کۆبوونەتەوە و داوایان لێ کردوون کەمێک لە قازانجی خۆیان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی هاوکار بن لە چارەسەرکردنی قەیرانەکە. سەبارەت بە کارەباش هەورامانی وتى “لەگەڵ ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی غاز، پێدانی کارەبای نیشتمانیش ئاسایی دەبێتەوە”.
