وتەبێژی یەکینەکانی
پاراستنی ژنان (یەپەژە) زانیاری نوێ لەبارەی هەوڵەکان بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانیان
لەگەڵ هێزەکانی دیمەشق ئاشکرادەکات و دەڵێت،” ئێمە جیهانمان لە بەڵای داعش
رزگارکرد”.
ڕوکسان محەمەد وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)
لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئەوەی یەپەژە پێشکەشی جیهانی کرد بێوێنە بوو
کاتێک جیهانی لەو بەڵا گەورەیەی داعش ڕزگار کرد “.
ئەوەشیخستەڕوو،” نە حکومەت و نە سوپا ئامادەنین
ژنان لە ڕیزەکانی سوپادا قبوڵ بکەن، بەڵام ئەو نمونەیەی کە یەپەژە پێشکەشی جیهانی
کرد بێوێنە بوو و ناوچەکە و جیهانیشیان لەو بەڵا گەورەیەی داعش ڕزگار کرد”.
وتەبێژی یەپەژە وتیشی،” ئێمەش لە خەباتی خۆمان بەردەوام
دەبین هەتا ئەو ڕۆژەی کە سوپا قبووڵی ژن دەکات لە ڕیزەکانیدا “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
