خوێندراوەتەوە: (35)

پهیام لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانیدا سەبارەت بە جەنگی ئێران، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەرگریی لە ستراتیژی وڵاتەکەی کرد و ڕەخنەی توندی ئاراستەی دیموکراتەکان کرد، هاوکات ترەمپ هۆشداریی بە پەلە و توندی دایە تاران. پیت هیگسێت، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە بەردەم کۆنگرێس لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ، بەرگریی لە بڕیارەکانی واشنتن کرد و ڕەتیکردەوە شەڕی ئێران ببێتە “زۆنگاو” بۆ سوپای وڵاتەکەی. ناوبراو یاسادانەرانی پارتی دیموکراتی بە “نابهرپرس” تۆمەتبار کرد لە پای ئەو ڕەخنانەی کە ئاراستەی بەڕێوەچوونی ململانێکان و تێچووەکانی جەنگی دەکەن. لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە ی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی سەرکردایەتی ئێران کرد و ڕایگەیاند دەبێت ئێرانییەکان بە “ژیری و بە خێرایی” مامەڵە بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 1,752 📊 Click Here