خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هاتنی زریانی راگاسا، ژیانی ئاسایی له 10 شاری باشووری چین ڕاگیراوه ملیۆنان كه‌س داوایان لێكراوه له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زریانی راگاسا كه خێرایی باكهی نزیكه‌ی 230 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدایه، به‌ره‌و ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژئاوای چین به خێرایی 22 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌ناو به‌شی باكووری ده‌ریای باشووری چیندا بڕوات و نزیك ببێته‌وه له كه‌ناراوه‌كانی هه‌رێمی گوانگدۆنگ، كه ناوه‌ندێكی ئابوورییه له باشووری چین. به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی زریانه‌كه، ده‌سه‌ڵاتداران له شاری شێنزین و نزیكه‌ی 10 شاری گه‌وره‌ی دیكه‌ی باشووری چین، كه ده‌یان ملیۆن كه‌س تێیدا ده‌ژین، بڕیاریان دا به په‌كخستنی كاری ڕۆژانه و قوتابخانه‌كان و هاتوچۆ، هه‌روه‌ها به تیمه‌كانی به‌رگری و شارستانی و فریاگوزاری خراونه‌ته ئاماده‌باشی ته‌واوه‌وه. ناوه‌ندی نیشتمانیی كه‌شناسی چین پێشبینی ده‌كات كه زریانه‌كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كاریگه‌ریی ته‌واو له‌سه‌ر ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی نێوان شاری شێنزین و شیوین له هه‌رێمی گوانگدۆنگ دروست بكات. ده‌سه‌ڵاتدارانی شێنزین ڕایانگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زریانه‌كه كاریگه‌ریی و زیانی گه‌وره بخاته‌وه به‌هۆی با و باران و لافاو، دا‌واشیان له هاووڵاتیان كردووه كه ته‌نیا بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت نه‌چنه ده‌ره‌وه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 231 📊 Click Here