حەوت وڵاتی گەورەی ڕۆژئاوا، داوایان لە ئیسرائیل كرد، فراوانكردنی ئۆردوگا جوولەكەنشینەكان لە كەناری ڕۆژئاوا بەپەلە ڕابگرێت و ڕێگری لە فراوانبوونی توندوتیژی ئۆردوگانشینەكان دژی فەلەستینییەكان بكات. ئەو وڵاتانە حكومەتی ئیسرائیلیان تۆمەتبار كردووە بەوەی كە دەرفەتەكانی چارەسەری دوو دەوڵەت لەناو دەبات و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی گرژییەكان لە ناوچەكەدا. هەریەكە لە وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، كەنەدا، ئۆسترالیا و نیوزلەندا بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد و لە بەیاننامەكەدا جەختیان كردووەتەوە، بارودۆخی كەناری ڕۆژئاوا لە ماوەی مانگەكانی ڕابردوودا تێكچوونێكی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە و توندوتیژییەكان لەلایەن جوولەكە ئۆردوگانشینەكانەوە گەیشتووەتە ئاستێكی بەرز و بێپێشینە. ئەو حەوت وڵاتە هۆشدارییان لە پلانەكانی بنیاتنانی ئۆردوگا جوولەكەنشینەكان لە ناوچەی “ئی وەن” دا و بە پێشێلكارییەكی توندی یاسا نێودەوڵەتییەكانیان زانی. هەروەها داوایان لە حكومەتی ئیسرائیل كرد لێپرسینەوە لەو جوولەكە ئرۆدوگانشینانە بكات كە لە توندوتیژییەكاندا تێوەگلاون و لێكۆڵینەوەش لەو پێشێلكارییانە بكرێت كە خراونەتە پاڵ هێزە ئیسرائیلییەكان. ئەم بەیاننامەكەش لە كاتێكدایە، ڕەخنە نێودەوڵەتییەكان بۆ سەر حكومەتەكەی نەتانیاهۆ زیادی كردووە.
Residents of the Nur Shams Palestinian refugee camp watch their homes being demolished on New Year's eve by an Israeli military excavator in the Nur Shams camp, east of the northern Israeli-occupied West Bank city of Tulkarem, amid an ongoing offensives in the occupied-West Bank on December 31, 2025. In mid December the Israeli army said it would demolish 25 residential buildings in the north West Bank's Nur Shams refugee camp, local authorities told AFP. In early 2025, Israel's military launched a wide-ranging and still ongoing operation it says is aimed at rooting out Palestinian armed groups from refugee camps in the northern West Bank -- including the Nur Shams, Tulkarem and Jenin camps. (Photo by Zain JAAFAR / AFP via Getty Images) 