خوێندراوەتەوە: (105)

كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دوو سایدی دەربەندیخان بۆ زەڕایەن ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر بێت و پارەمان بۆ خەرج بكرێت لە بەهاری ساڵی ئایندە شەقامە نوێیەكە بە ڕووی شۆفێران دەكەینەوە. لە بەرانبەردا وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی ماوەبەسەرچووش دڵنیایی نادات و دەڵێ: هیوادارام قەیرانی دارایی لەبەردەم پڕۆژەكە نەبێتە لەمپەڕ. دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە دەستبەكاربوون لە دروستكردنی ڕێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەكەی بەسەركردەوە و ڕایگەیاند: تەنیا لەسەدا 29ـی پڕۆژەكە تەواو بووە! وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی ماوەبەسەرچوو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر كاركردن لەسەر ڕێگای مەرگ ڕایگەیاند: پڕۆژەیەكی گرنگە و هیواداران قەیرانی دارایی نەبێتە لەمپەڕ لەبەردەم ڕێگاكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 83 📊 Click Here