خوێندراوەتەوە: (959)

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: قەیرانی ماوەی ڕابردوو بەرەو كۆتایی دەچێت و ئاستی هەناردەش بەرز دەكەینەوە. ئەمڕۆ شەممە، باسم خزێر عەبادی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: ئەو قەیرانەی لە ماوەی ڕابردوودا بەرۆكی عێراقی گرت بەرەو نەمان و كۆتایی دەچێت. لە میانەی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی شانەی قەیرانەكانی وەزارەتەكەی بۆ تاوتوێكردنی پرۆسەكانی بەرهەمهێنانی نەوتی خام، بەرهەمە نەوتییەكان و توانای هەناردە، «باسم عەبادی» ئاماژەی بەوە كرد “عێراق لە ماوەی ڕابردوودا بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام نیشانەكانی تێپەڕاندنی قەیرانەكە دەركەوتوون”. وەزیری نەوت وتیشی: سێكتەری نەوت وەك شادەماری سەرەكیی ژێرخان و ئابووریی وڵات دەمێنێتەوە و هەنگاوەكان بۆ بەرزكردنەوەی توانا هەناردەكارییەكان لە ڕێگەی كاری بەكۆمەڵەوە بەرەو پێش دەچن. ئەو وتیشی: وەزارەتی نەوت لە هەوڵەكانی بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و بەرزكردنەوەی توانای هەناردەكردن بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتمانی، بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 246 Today: 1,795 📊 Click Here