لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەبارەی ڕادەستکردنی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی بەبەغدا، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێم کە لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕانە، سکاڵایەکی لەدژی ڕۆژنامەنوسێک تۆمارکردوەو داوای بڕی یەک ملیار دینار قەرەبوو دەکات.
بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، داواکراوە ڕۆژی 8ی 10ی 2025 ڕۆژنامەنوس محەمەد ڕەئوف سەرنوسەری دەزگای درەو میدیا، یاخود بریکارەکەی بچێتە بەردەم دادوەرو وتەیان لێوەربگرێت لەبارەی سکاڵایەک کە لەلایەن دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن تۆمارکراوە.
بهگوێرهى نوسراوهكه، دانا عەبدولکەریم لەسکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، “لەڕۆژى 31ى 7ی 2025، ڕاپۆرتێکی هەواڵی لەسەر لاپەڕەی ئەلیکترۆنی درەو میدیا لەتۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا تۆمەتی ناڕەواو چەواشەکاری خستوەتە پاڵم، بەئامانجی ناوزڕاندنو لەکەدارکردنی سومعەو ناوبانگم”.
سکاڵاكار باسی لەوەشکردوە، “بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە زیانێکی زۆری بەپێگەی کۆمەڵایەتیو سیاسییو مەعنەوی پێگەیاندوم، کە دەیخەمڵێنین بەبڕی یەک ملیار دیناری عێراقی، بۆیە داواکارین لەدادگا داوا لەسەرکراو بانگهێشتی دادبینی بکەنو پابەندی بکەن بەدانی ئەو بڕە پارەیە وەک قەرەبوکردنەوەم”.
هاوکات، محەمەد ڕەئوف کە سەرنوسەری درەو میدیایەو سکاڵاکەی لەسەر تۆمارکراوە، ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوەو نوسیویەتی، “بێگومان ئێمە هیچ هەواڵێك بەبێ سەرچاوە بڵاو ناكەینەوە نەك سەرچاوەیەك بەڵكو لەچەندین سەرچاوەوە، هەواڵەكەش هەواڵێكی زۆر سادەو ئاساییەو لەسەر نەناردنی بڕی (120) ملیار دینارەكە بوو بۆ بەغدا كە هەواڵەكە 100% ڕاستبوو ئەنجومەنی وەزیران لەوكاتەدا بڕی (120) ملیارەكەی نەناردو دوای دوو هەفتە پارەكەی نارد”.
ئەو ڕۆژنامەنوسە دەشڵێت، “نازانم دەبێت ئەو زیانە چی بێت لەكەسێتی وەزیر كەوتبێت، لەكاتێكدا وڵات وێرانبوەو سەدان كەس بەس لەڕێگهوبانەكان بونەتە قوربانیی، كەچی جەنابی وەزیری ئاوەدانكردنەوە زیان بەپێگەكەی نەگەیشتوە، هەواڵێكی ئاسایی زیانی پێگەیاندوە، واتا هەواڵێك لەگیانی هەزاران هاوڵاتی كاریگەرترو گرنگترە لای وەزیر”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
