خوێندراوەتەوە: (76)

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا پاداشتێکی 10 ملیۆن
دۆلاری راگەیاندوە و دەڵێت، هەر کەسێک زانیاری لەبارەی ئەحمەد حەمیداوی سەرکردەی
کەتائیبی حزبوڵایان پێبدات، پاداشتی دەکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” ئەحمەد حەمیداوی سەرکردەی کەتائیبی حیزبوڵایە، کە گروپێکی تیرۆریستیی
سەر بە ئێرانە لە عێراق و بەرپرسیارە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی
ئەمریکا و ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریکی و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوانی عێراقی
“.

ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی عێراقییەکان دەکات و دەڵێت،”
ئەگەر زانیاریت لەسەر ئەحمەد حەمیداوی هەیە، لە ڕێگەی هێڵی پێدانی زانیاریی پارێزراومان
لە وێبگەڕی تۆر (Tor)، یان بە نامە
لە ڕێگەی بەرنامەی سیگناڵ (Signal)ەوە بۆمان بنێرە
“.

ئەوەشیخستەڕوو،” دەکرێت زانیارییەکانت بتکەنە شایستەی
گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونت و وەرگرتنی پاداشت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 284 Today: 1,113 📊 Click Here